ئاب 11, 2024 14:45 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شەرمەزارکردنی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خوێندنگەی شوێنی نیشتەجێکرانی ئاوارە فەلەستینییەکان لە غەززە، داوای لە کۆڕە جیهانییەکان بەتایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد بە هەموو تواناوە پێش بە دووپات کرانەوەی ئەم چەشنە جەنایەتە دژەمرۆییانە بگرن.

مەسعوود پزشکیان بە هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و زەبروێکەوتووانی ئەم کارەساتە و سەرەخۆشی لە  گەلی خۆڕاگری فەلەستین، فەرماندەران و خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری و بنەماڵە بەڕێزەکانی ئەم شەهیدانە وتی: ڕژێمی زایۆنی تەنیا لەسای داکۆکییەکانی حکومەتەکانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤە کە دەست دەداتە ئەو ژینۆسایدە، سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: حکومەتەکان و ئەو ناوەندانەی لە لایەکەوە باسی دانوستان بۆ ئاشتی و ئاگربڕ دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە هیچ سنوور و بەرتەسکییەک ناناسن بۆ پاڵپشتی کردنی ئەم ڕژێمە خوێنڕێژە؛ لە هەموو ئەم جەنایەتانەدا هاودەست و هاوبەشی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنین.

پزشکیان وتیشی: بێگومان دووپات بوونەوەی ئەم جەنایەتانە پیشاندەری هەست بە داماوی و بێدەسەڵاتیی سەرانی دڕندەخوو و جەنایەتکاری ڕژێمی زایۆنییە لە هەمبەر بەرخۆدانی خەڵکی خۆڕاگری غەززە و هەروەها لەپێناو داپۆشتنی قەیران و لێنەهاتووییە ناوخۆییەکانە کە هەموو فەلەستینی داگیرکراوی گرتۆتەوە و باندی جەنایەتکاری زایۆنی بەرەو هەڵدێر پاڵ پێوە ناوە. 

سەرپەیڤ