ئاب 24, 2024 12:45 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتننامەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێرانی بۆ سەردانی بەغدای پێ راگەیاند.

"فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ عەباس عەراقچی، هەڵبژێردرانی وەک وەزیری دەرەوەی ئێرانی لێ پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست دوو وڵاتی دۆست و برای ئێران و عێراق لە پێوەندییە دوولایەنەکانیاندا و لە پرسە نێودەوڵەتییەکاندا هەروا بەردەوام هاوکاریی یەکتر بکەن.

وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها  بانگهێشتننامەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سەردانی بەغدای پێ راگەیاند. 

عەراقچیش بە دەربڕێنی ڕێز و سپاس بەرامبەر بە پێوەندیی تەلەفوونی هاوشانی عێراقی خۆی، سپاسی میواندۆستی و میواندارێتیی دەسبڵاوانەی حکومەت و گەلی شەریف و میوانخۆشەویستی عێراق لە زیارەتکارانی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) کرد و پێیشیداگرت لە سەر گرینگایەتی پێدانی تایبەتی حکومەتی تازەی ئێران بە پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پێشوازیشی کرد لە بانگهێشتکرانی دوکتۆر پزشکیان لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەم وڵاتە بکات. 

سەرپەیڤ