ئه‌یلوول 03, 2024 16:06 Asia/Tehran

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیرلەند بە دەربڕینی هۆگرییان بەرامبەر بە پەرەپێدرانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات، پێیانداگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێکرانی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززەدا.

«سەید عەبباس عەراقچی» لە وەڵام بە پێوەندیی تەلەفوونیی "مایکڵ مارتین"ی هاوشانی ئیرلەندیی خۆی بە پێداگری لە سەر پێویستیی خێرا ڕاگیردرانی شەڕی دژ بە خەڵکی غەززە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتی هەرچەشنە ڕێککەوتنێک دەکات کە دڵخوازی حەماس و خەڵکی فەلەستین بێ و خوازیاری نەمانی شەڕ و کێشە لە ناوچەکەدایە. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە نەتانیاهوو لە دووی پەرەپێدانی تووند و تیژی و پێوەدانی هەموو ناوچەکانی دیکە لەوان کەرتی ڕۆژاوایشە، پێیداگرت: هەموو وڵاتانی جیهان دەبێ هەوڵ بدەن بۆ راگرتنی تووند و تیژی لە غەززە. وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا گەشانەوەی ڕوولەپەرەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئیرلەند لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەری  بە گونجاو زانی.

وەزیری دەرەوەی ئیرلەندیش لەم وتووێژەدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە تەشەنەی شەڕ و تووند و تیژی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: ئیرلەند خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززەیە و دەبێ هەلی ئەوە بڕەخسێ کە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بگاتە دەستی خەڵکی غەززە. 

سەرپەیڤ