سەرلەشکەر سەلامی : 12 کەشتیی ڕژیمی زایونیستیمان کردە ئامانج
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ڕژیمی زایونیستی لە دەریاکانی سوور و مەدەیتەرانەدا بە ئامانجی لەمپەردانان لەسەر ڕێگای گواستنەوەی نەوتی ئێمە چەن کەشتی ئێمەیان کردە ئامانج و ئێمەش 12 کەشتی ئەوانمان پێکا .
سەردار سەرلەشکەر حسین سەلامی ئەمڕۆ لە ڕەوتی سەردانی سەرۆک کومار لە قەرارگای خاتەمولئەنبیا وتی : لە دەریاکانی سوور وو مەدیتەرانە 14 کەشتی ئێمەیان کردە ئامانج تا نەتوانین نەوتەکەمان هەناردە بکەین .و ئێمەش 12 کەشتی ئەوانمان پێکا . کاتێ کە تەقەمان لە کەشتی پێنجەم کرد دەستیان بەرز کردەوە و وتیان شەڕی کەشتیەکان ڕادەگرین .
فەرماندەری سپای پاسداران وتی ئێمە لە ساڵەکانی ڕابردوو توانیمان لەو پەڕی سنوورەکانیش دیاردەی کفر کونتڕوڵ بکەین ئەگەر تڕوڕیزم درێژەی هەبوو ئێرانیش دەخستە ژێر کاریگەریەوە ئێمە توانیمان هەموو ئەو ڕێگاگەلەی کە دوژمن ئاوەڵای کرد بوو دابخەین ئەمڕۆکە ئەمنترین هێڵەکانی کەشتیڕانی هی ئەو کەشتیگەلەیە کە ئاڵای ئێران لە سەری دانراوە .