پزیشکیان: سەردانمان بۆ عێراق بەئاراستەی پەرەی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و ئاسایشیە
سەرۆک کۆماری ئێڕان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە سەردانەکەی بۆ عێراق بڕیارە زۆر ڕێککەوتننامە واژۆ بکرێ وتیشی سەردان لە عێراق بەئاراستەی پەرەی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی بەڕێوە دەچی.
مەسۆود پزیشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم و بەر لە وەڕێ کەەوتنی بەرەو عێراق ڕایگەیاند کە سڵاو دەکەم لە خەڵکی بەڕێزی وڵاتەکەمان و بەپێی ئەو سیاسەتانەی کە پێشتر ڕاگەیەندراون و هاوکات سیاسەتی ڕاگەیەندراوی مەقامی مەزنی ڕێبەری لەپەیوەند لەگەڵ پەیوەندی زۆر گەرم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق کە هەر لە زۆر کۆنەوە پەیوەندی زۆریان لەگەڵ ئێمە هەبوەو وڵاتی هاوڕی و موسوڵمان و هاوسێ و هاریکاری ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێمەیەو ناوەندی زانست و کەلتوری ئیسلامیشە ڕۆحانیەت لەوێوە سەرچاوەی گرتوەو سروشتیە کە یەکەم سەردانی دەرەکی حکومەتی چواردەهەم سەردان لەوڵاتی براو هاوڕێ مان عێراق بێ.
ناوبراو وتی: دەتوانین لەگەڵ عێراق هاریکاری زۆرمان هەبێ و چەندین ڕێککەوتنیش ئامادە کراون کە واژۆیان دەکەین.
ناوبراو پێداگری کرد کە سەردانی شارە شیعەنشینەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەت بەسرەو شارەکانی هەولێرو سلێمانیش دەکەین و ئەمەش سەردانێکی زۆرباش دەبێ لەپێناو پەیوەندی سیاسئی و کەلتوری و ئابوری.
ناوبراو بەڕاشکاوی وتی هیواخوازم لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە دەسپکەکەی لە عێراقەوە دەبێ پەیوەندیەکی باش و برایانە چێ ببێ و کێشەکانی بەردەم بەتەمای خوا لەسەر ڕێگە لابەرین.