سەرلەشکر سەلامی: لەپێناو دابینی ئاسایشی سنورەکان هیچ کەمتەرخەمیەک ناکەین
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پێویستە سنورەکان هێورو دڵنیا بن چونکە بەبێ هێوری سنورەکان هیچ پێشکەوتن و ئاوەدانیەک لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دا دەستەبەر نابێ وتیشی لەپێناو دابینی ئاسایشی سنورەکان دا هیچ کەمتەرخەمیەک ناکەین.
سەرداری سەرلەشکری پاسدار حسین سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕسی ئیسلامی لەمیانەی ڕیوڕەسمی کرانەوەی پێنجەمین بنکەی هێزی ئاسمانی سپا لە ورمێ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەر وڵاتێک ئهگهر داهێنەر بێ هێزمەندی پێویستیشی هەیەو هەموو سەرکەوتنێکیش پەیوەستە بە هێزی وشکانی وتی ئاسایش ئاسودەیی و پێشکەوتنی دەسەڵاتە شەیتانیەکان هاوسەنگی کاولکاری و قەڵاچۆی خەڵکی دیکەیە ئەو هاوسەنگیەش بۆ وێنە لە کەرتی غەزەدا بەتەواوی بەدی دەکرێ.ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزی وشکانی بەرەی حه ق پێکهاتوو لە فەرماندەرو جەنگاوەرو سەربازان شکۆی دەسەڵاتداران و والی و قەڵغانی خەڵکن وتیشی پێویستە سنورەکان هێورو دڵنیا بن چونکە بەبێ هێوری سنورەکان هیچ پێشکەوتن و ئاوەدانیەک لە کۆمەڵگەی ئیسلامی دەستەبەر نابێ وتیشی لەپێناو دابینی ئاسایشی سنورەکان هیچ کەمتەرخەمیەک ناکەین.
پێنجەمین بنکەی هیزی ئاسمانی سپای پاسداران لە ورمێ بەئامانجی پاڵپشتی لە فهرمانبهرایهتیه کانی بنکەی حەمزە سەیدوشوهەدا لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای وڵات وەگەڕ خرا.