ئه‌یلوول 26, 2024 13:11 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئیران لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بیرمەندی باڵای ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕۆژاواییەکان بە لووتبەرزی خۆیان بوونە هۆکاری شەڕی ئۆکراین و ئێستا بە درێژکردنەوەی شەڕ بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن.

لە دوایین ڕۆژی سەفەرەکەی بۆ نیویۆرک، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک بیرمەندی باڵای ئەمریکایی"، مەسعوود پزشکیان ڕایگەیاند: ئێستا هەوڵدەدەین بە هاوئاهەنگی و هاوسۆزی لە ناوەوە کار بکەین، کارلێککردن لەگەڵ دراوسێکان و هەموو جیهان بۆ گەیاندنی ئێران بۆ شوێنی شایستەی خۆی.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: وڵاتانی ڕۆژاوایی هەموو بیروڕای گشتی جیهان لە دژی ئێمە کۆدەکەنەوە، بەڵام چۆنە لە بەرامبەر کوژرانی ڕۆژانەی سەدان ژن و منداڵی بێتاوان بێدەنگن و تەنانەت پشتگیری لە تاوانباران دەکەن لەم جەنایەتانەدا؟

مەسعوود پزشکیان وتیشی: ئێران بۆ پێشگری بە پەرەسەندنی گرژی و ناکۆکی دانی بەخۆدا گرتبوو، بەڵام هەڵسوکەوتی ڕژێمی زایۆنی گەیشتووەتە لوتکەی دڕندەیی و تاوانکاری، بەهۆی توندوتیژی و ڕادەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە ناوچەکەدا، هەست و نەستی گشتی خەوشێندراوە و ڕەنگە دۆخەکە بە لەونێک بەرەو تەقینەوە بڕوات.

سەرپەیڤ