وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە: ئەمریکا لە پلە وپێگەیەکدا نیە کە ئێران بە دەستێوەردان لە کاروباری کەسانی تر تاوانباربکات
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزاڕەتی ئاسایشتی ناوخۆیی ئەمریکا وهێنانە ئارای بڕیک تاوان لەمەڕ دەستێوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە جەختی کرد: حکۆمەتی ئەمریکا کە پیشینەیەکی درێژخایەنی لە دەستێوەردانی نایاسایی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی تر داهەیە، لەپلە وپێگەیەکدا نیە کە وەها تاوانێک بداتە پاڵ وڵاتانی تر
"ئیسماعیل بەقایی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لەڕاپۆرتی ساڵانەی وەزاڕەتی ئاسایشتی ناوخۆیی ئەمریکا لەمەڕ کەڵک وەرگرتنی بڕێک لە وڵاتان لەوان ئێران لە زیرەکی دەستکرد بۆ بڵاوکرانەوەی زانیاری ساختە یا دووبەرەکی نانەوە لە بارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ی بەبێ پایە وبنەڕەت وڕەتکراوە زانی.
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەم ئیدعا وبانگەشە دوپاتکراووبێ پایە وبنەڕەتانە کە ماوەیەکە لە لایەن بڕیک لە کاربەدەست وڕێکخراوە ئەمریکیەکان دێتە ئاراوە، مەبەستی سیاسیە وتەنیا ئارمانجی سیاسی ناوخۆییە. بەقایی وتیش: حکۆمەتی ئەمریکا کە پیشینەیەکی درێژخایەنی لە دەستێوەردانی ناوخۆیی لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر دا هەیە، لەپلە وپێگەیەکدانیە کەنیە کە وەها تاوان گەلێک بداتە پاڵ وڵاتانی تر.