پێداگریی بن سەلمان و عێراقچی لەسەر گرینگایەتی درێژەی هاوکارییەکانی ئێران و عەرەبستان
وەزیری دەرەوەی ئێران لەدرێژەی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عەرەبستانی سەعودی، چاویشی کەوت بە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە.
سەید عەبباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی ڕاوێژکارییە دیپلۆماتیکییەکانی لە عەرەبستانی سەعودی چاوی کەوت بە محەممەد بن سەلمان، پاشمیر و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پاشایەتی عەرەبستانی سەعودی. شازادەی جێنشینی سەعودی لەو دیدارەدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لەحاند قەیران لە ناوچەدا، جەختی کرد لەسەر پێویستیی گرینگیدانی وڵاتانی ناوچە بە پاراستنی سەقام و ئاسایشی ناوچەکەو هەروەها وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی لە ڕەوتی شیاوی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامە مۆرکراوەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عەرەبستان، وتی: پاشایەتی عەرەبستان سورە لەسەر درێژەدان بەو رەوتە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
سەید عەبباس عێراقچیش لەو دیدارەدا وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی سیاسەتی ئێران بۆپەرەی پەیوەندیی لەگەڵ دراوسێکان بەمەبەستی بەهێزکرانی ئاسایش و ئاسودەیی ناوچەیی و پەرەی هاریکارییە ئابوریەکان، بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەو راوێژکارییەکانی ئەم دواییەی لە لوبنان و سوریا، خوازیاری دەکارگیرانی هەموو پتانسێل و بارستاکان بوو بەمەبەستی وەستاندنی خێرای پەلامار و دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی و پێش گرتن بە درێژەی لەناوچوون و وێرانبوونی ژێرخانەکانی غەزەو لوبنان.
ناوبراو، خۆڕاگریی لەهەمبەر جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی و ڕاگیرانی خێرای شەڕ لە ناوچەی بۆ گەیشتن بە ئاسایشێکی پاوەجێ لە ناوچەدا بە پێویست زانی.