دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتای سەعوودیی خۆی
وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی عەرەبستانی کردووە لە ڕیازی پێتەختی ئەم وڵاتە چاوی بە هاوتای سەعوودیی خۆی کەوت.
سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە گەیشتە ڕیاز، لە لایەن عەبدوڕاشید ئەسەماری جێگری وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی پێشوازی لێکرا و لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانیش لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان" وەزیری دەروەی عەرەبستانی سەعوودی دیداری کرد.
عەراقچی لەبارەی ئامانجەکانی ئەم سەفەرە راشکاوانە رایگەیاند: ئەم سەفەرە لە درێژەی وتووێژ و راوێژە ناوچەییەکان و لە پێناو راگرتنی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستین و لوبنان لەوان مەسەلەی ئاوارەکان ئەنجام دراوە. وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕوولەپەرە وەسف کردنی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: وتووێژ سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان لە سەفەرێکی دیکەدا ئەنجام دەبێ. وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خواست کە ئەم وتووێژ و راوێژانە ڕەوشێکی باش بۆ فەلەستین، لوبنان و ناوچەکە بخوڵقێنێ.