تشرینی یه‌که‌م 16, 2024 14:48 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفونی سەرۆک کۆماروسوڵتانی عومان

سەرۆکانی ئێران وعومان لە وتووێژێکی تەلەفونی پرس ومەسەلەکانی ناوچە بەتایبەت بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ولوبنان وهەروەها پێوەندی دوولایەنەیان دایە بەرباس وڕاوێژ

مەسعود پزیشکیان پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ چواڕشەممە لەوەڵامدانەوە بە پێوەندی تەلەفونی " هەیسەم بن تارق"سوڵتانی عومان لەوەڵام بە ڕەزامەندی دەربڕینی ناوبراو سەربارەت بە پێوەندی دوستانەو پتەوی دوو وڵات ودەربڕینی هۆگری بۆ پەرەوقوڵ بوونی ئەم پێوەندیە ، لەبەرامبەردا پێوەندی دوستانەی تاران- مەسقەتی بەجیی خۆشحاڵی زانی ولەسەر عەزم وورەی وڵاتەکەمان بۆ بەهێزکرانی زیاترلەجارانی هاوکاریەکانی نێوان دوو لایەن پیداگری کرد.  سەرۆک کۆماربەرزکران وقوڵ بوونی پێوەندی لەگەڵ عومانی لە ڕیزی سەرەتی وئەولەویەتەکانی سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەرەی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان زانی ووتی: بەهێزکرانی پێوەندی دوستانە وبرایانەی نێوان وڵاتانی ناوچەوهەروەها پەرەی هاوکاریەکانی ناوچەیی دەستەبەری گەیشتن بە ڕوانگەیەک وزمانێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکرانی پرس ومەسەلەکانی ناوچەی ئێمە وەکوو بواروبەستینی گەشەی بەکۆمەڵی وڵاتان وبەرزبوونەوەی ئاستی  ئاسایش، ئارامشی نەتەوەکانی ئێمەیە. پزیشکیان بەهێزکرانی پێوەندی برایانەی نێوان وڵاتانی موسوڵمانی ناوچەی سەرباری ڕاسپیری ئایینی وبڕوایی بەپێی ڕێگا وڕەوشتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام د.س ،"ی" بە زەرورەی وپێویستی ئەم کاتە گرینگەی ئێستاکە زانی ووتی: ئەگەر ئێمە ووڵاتانی ئیسلامی  پێکەوە یەکدەنگ ویەکگرتووەبین، ڕژێمی زایۆنی ناوێرێت ئابەم جۆرە هاسان جەنایەت بکات وئەمریکا ووڵاتانی ڕۆژئاوایش پشتیوانی لیی بکەن . سەرۆک کۆماروێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستە بنەماییەکانی عومان لەهەمبەر تاوان وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەغەززە ولوبنان ، خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشاری زۆرتر لەسەر پشتیوانانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی مەکینەی قەڵاچووکردن وجەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە بوو. هەیسەم بن تارق "یش لەم وتووێژە تەلەفونیەدا بەڕێزگرتن وداکۆکی کردن لە هەڵوێستەکانی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر پرس ومەسەلەکانی ناوچە لەوان لەبارەی غەززە ولوبنان ولەسەر پێویستی دووری کردن لە داسەپانی ستاندارە دووفاقانەکان لەهەڵس وکەوتی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئەم پرس ومەسەلەیە جەختی کرد. سوڵتانی عومان پشتیوانی لەمافی گەلی زۆڵملێکراوی غەززە ولوبنانی لەڕیزی سەرەتی وئەولەویەتەکان ولەڕیزی دڵەڕاوکی ونیگەرانیە جیدیەکانی وڵاتان زانی ووتی: عومان هەمووکات پیداگری کردووە کە بەردەوامکرانی داکۆکی وپشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل، بەهیچ لەونێک قەبوڵ کراو پاسادراو نیە .

 

سەرپەیڤ