کاردانەوەی باڵوێزخانەی ئێران بە شەهیدکرانی خاتوونێکی ئێرانی لە لوبنان
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی پەلاماری بەدرۆنی دژە مرۆڤی ڕژێمی زایۆنیستی یەکێ لە ئافرەتە ئێرانیەکانی دانیشتووی لوبنان بەناوی " مەعسومە کرباسچی" هاوڕێ هاوژینەکەی شەهید بوونە
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لوبنان لەئاگاداری نامەیەکدا لەبارەی شەهیدبوونی ئافرەتێکی ئێرانی دانیشتووی لوبنان بەهۆی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: بە داخەوە بە ئاگاداری هاووڵاتیان دەگەینین کەلەئەنجامی هێرشی درۆنی دژە مرۆڤی ڕژێمی زایۆنیستی لەڕۆژی شەممە بەرواری ٢٨ی ڕەزبەر بۆسەر شوینێک لەناوچەی جونیەی لوبنان ، یەکێ لە ئافرەتەئێرانیەکانی دانیشتووی لوبنان بەناوی " مەعسومە کەرباسچی " هاوڕێ هاوژێنەکەی شەهید بوون.
لەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیروت وێڕای پیرۆزبایی وسەرەخۆشی کردن بە منداڵان وبنەماڵەی ئەم خاتوونە بەڕێز ، وشەرمەزارکردنی ئەم کردەوە دڕندەکارانەیەی زایۆنیەکان کە شارومەندە بێ تاوانەکان دەداتە بەر دەسڕێژ ، لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کرد کردەوەی خێرا وکارتێکەرپیشان بدات لە پشتیوانی کردن لە گیانی مرۆڤە بێ تاوانەکان کە بەمەکینەی جەنگی ڕژێمی زایۆنی لە مەترسی دان .