تشرینی یه‌که‌م 31, 2024 13:53 Asia/Tehran
  • ڕەوایەت وباسێک لە

سیستمی پەدافەندی نەناسراوی ئێرانی" بە وەبەرپەلاماردانی زۆربەی موشەکەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەسدرێژی ئەم دواییەی بۆسەر ئێران،ئەم دەسدرێژیەی سەرباری تفاق چنینی بەربڵاوی ئەم ڕژێمە ناکارام هێشتەوە بەجۆرێک کە بەگشتیی هیچ وێنە وفیلمێک لەم دەسدرێژیە لە میدیاکان دا بڵاونەکراوەتەوە

لەم ڤیدیۆیەدا باسی "سیستمی پەدافەندی نەناسراوی ئێرانی دەبیستن ، لە زمانی سکات ڕیترکارناسی سەربازی ئەمریکایی کەپیشی گرت بە دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی. ئەم لێکدانەوەیە دوای هات وهاواری بەدرۆی میدیا ڕۆژئاواییەکان لە بارەی دەسدرێژی ڕژێمی ئیسرائیل جیی تیفکرین وڕامانە.

شایانی باسە کە نزیک بە کاژێردوووپازدە دەقەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە "پێنجەمی خەزەڵوەر"چەند دەنگی بەرزوبەهێز وەکوو دەنگی تەقینەوەبەتایبەت لە ڕۆژئاوای شاری تاران بیسترا.دوابەدوای ئەم ڕووداوە پێوەندی گشتیی بەرگری ئاسمانی وڵات بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سیستمی یەکپارچەی بەرگری ئاسمانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان وئیلامی سەرکەوتووانە پێوشوێن گرتووەوبەرگریشی کردووە.

لەم ئاگاداری نامەیەدا هاتبووکە بەپێ هۆشداریدانی پیشووی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕژێمی جەنایەتکارونایاسایی زایۆنیستی لەمەڕ دووری کردن لە هەرجۆرە کاروکردەی شەڕاشویانە ، ئەم ڕژێمە ساختەیە لە کردەوەیەکی ئاڵوزکاوانە داناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان لە پارێزگاکانی تاران، خوزستان وئیلامی دایە بەردەسدرێژی کە وێڕای پێوشوێن گرتن وبەربەرەکانێ سەرکەوتووانە لەلایەن سیستمی یەکپارچەی بەرگری ئاسمانی وڵات لەگەڵ ئەم کارە دەسدرێژکەرانەیە، زیانی کەم لە بڕیک لە ناوچەکان کەوت کە بوعدوڕەهەندی ڕووداوەکە خەرێکە لێک ئەدرێتەوە.  

سەرپەیڤ