وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکەی ئیسراییل حەتمییە
ئەم ڕۆژانە و پاش دەسترێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران سیاسەتوانانی ڕۆژاوایی هەوڵ و ڕاوێژکارێکی جۆراوجۆر و بەربڵاویان دەست پێ کردووە بەڵکوو بتوانن کاربەدەستانی ئێرانی ڕازی بکەن کە هێرش نەکاتە سەر ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی، بەڵام کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر یەک خاڵ هاوبیروڕان، ئەویش ئەوەی کە وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر ئێران حەتمییە .
سەرلەشکەر حسێنی سەلامی فەرماندەری گشتی سوپای پاسداران لە دووەم کۆنگرەی نیشتمانی پازدە هەزار شەهیدی پارێزگای فارس جەختی کرد؛ ئیسراییلیەکان پێیانوایە بە هاویشتنی چەند مووشەک دەتوانن مێژوو بگۆڕن، وەعدی سادقی ٢ـتان لە بیرنەچووە، دەسترێژیتان کرد، بەڵام بزانن وەڵامێکی پێشبینی نەکراو دەدەینەوە بە ئیسراییل.
ناوبراو وتیشی ئیسراییل ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی هەڵوەشانەوە و ئەم ڕۆژانە بە شێوەیەکی کوێرکوێرانە و بە بنپێکردنی هەمو یاسا و ڕێساکان و بە دوور لە عەقڵ و ئاوەز دەجووڵێتەوە و دەست لە هیچ جەنایەتێک ناگەڕێنێتەوە، کەوایە ئێمە وشداریان پێ دەدەین کە ئێوە بڕۆن مێژوو بخوێننەوە، نە ڕابردوویەکی دوور، مێژووی چل و پێنج ساڵی ڕابردوو و هەڵسوکەوتی ئێران لەگەڵ دوژمنانی خۆی چاو لێکەن؛ ئێوە ڕێگای بەرەو هەڵدێرتان هەڵبژاردووە و هەموو بوون و نەبوونی خۆتان لە دەست داوە و هونەریشتان تا بووە وانەنەگرتن لە مێژوو بووە.
سەلەشکەر سەلامی ڕوو لە زایۆنییەکان ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئێوە تا بووە هەر شکستتان هێناوە بەڵام هیچ وانەیەکتان لێ وەرنەگرتووە. ڕژێمی زایۆنی وەکوو حکوومەتێک دەجووڵێتەوە کە خەریکی تیاچوونە، بەڵام ئێمە وشدار دەدەین بە زایۆنییەکان کە حەتمەن چاوێک لە مێژوو.
سەردار فەدەوی جێگری فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیش لەم بارەوە جەختی کرد؛ لە زیاتر لە چل ساڵی ڕابردووە تا ئێستا هیچ دەستدرێژییەکمان بەبێ وەڵام نەهێشتووەتەوە و توانای ئەوەشمان هەیە کە لە هەڵمەتێکدا هەموو ئەو شتەی کە ڕژێمی زایۆنی هەیەتی بە تەواوەتی تیابەرین. سەردار فەدەوی بە ئاماژە بەوەی کە حیزبوڵا پاش شەهیدبوونی سەیدی شەهیدانی ئومەتی ئیسلامی سەید حەسەن نەسروڵا بەهێزتر و هەروەها بە ورەتر لە ڕابردوو بووە جەختی کرد؛ وەڵامی ئێران بە دەستدرێژیی ڕژێمی ئیسراییل حەتمیە و ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ دەستدرێژێکمان بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە و توانای ئەوەشمان هەیە کە لە یەک ئۆپەراسیۆندا هەموو ئەو شتەی کە زایۆنییەکان هەیانە بە تەواوەتی تیاببەین.
سەردار فەدەوی جەختی کرد؛ ئێمە دەتوانین هەر شوێنێکی فەلەستینی داگیر کراوە بە هێرشێک بپێکین و دواهاتەکانی کردەوەی ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسراییل گەلێک پڕژان دەبێ بە لەونێک ڕژێمی داگیرکەر هەر چاوەڕێی نەکردبێ.