خۆڕاگری و خەباتی دژ بە دوژمن تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432599-خۆڕاگری_و_خەباتی_دژ_بە_دوژمن_تەنیا_ڕێگای_سەرکەوتنە
بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران، خەبات و خۆڕاگریی بەرامبەر بە دوژمنانی بە تەنیا ڕێگای سەرکەوتن زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2024 15:47 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری و خەباتی دژ بە دوژمن تەنیا ڕێگای سەرکەوتنە

بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران، خەبات و خۆڕاگریی بەرامبەر بە دوژمنانی بە تەنیا ڕێگای سەرکەوتن زانی.

"سیدعبدالله صفی‌الدین" ڕۆژی سێشەممە لە ڕێ و ڕەسمی چەلەمین ڕۆژی شەهید بوونی "سەید حەسەن نەسروڵا" سکرتێری گشتیی  حیزبوڵڵا و ڕێزگرتن لە یادی ڕێبەرانی شەهیدی بەرەی خۆڕاگری لە گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، بە ئاماژە بەوەی کە ئەوەی ئێستا خەریکە ڕوو دەدات هەر ئەوەیە کە ئاراستەی مێژوو دەگۆڕێ، وتیشی: ئەوانەی کە هەموو ئامۆژگاری و وانەکانی ئیسلام و پێغەمبەریان جێبەجێ کرد، توانیان دژ بە ئیستیکبار خەبات بکەن.

سەفییەدین بە ئاماژە بە راستبێژیی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا و شەهید سەفییەدین کە گیانیان فیدای ڕێگا و ڕێبازی ئیسلامی کرد و شەهید بوون، وتیشی:  حیزبوڵڵا لە دوژمن ناترسێ تەنانەت ئەگەر هەژماریشیان زۆر بێ؛ لەم قۆناغەی خۆڕاگریدا نەک هەر دوژمن بەڵکوو هەموو ئەوانەیش کە یارمەتیی دوژمنیان دا، شکست لە چارەنووسیاندایە.

ڕێ و ڕەسمی چەلەمین ڕۆژی شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتیی  حیزبوڵڵای لوبنان و ڕێزگرتن لە یادی ڕێبەرانی شەهیدی بەرەی خۆڕاگری بە هاوکاریی چەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوەندی حەوزەوی لە تاران بەڕێوەچوو.