تشرینی دووه‌م 09, 2024 19:27 Asia/Tehran
  • زەریف: ئێران لەپاڵ خۆڕاگرییە

جێگری ئێستراتژیکیی سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران لە پاڵ خۆڕاگریی دایە و دەمێنێتەوە، وتی: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن کە حیزبوڵڵا لەو کاتەی لوبنانیان داگیر کرد، پێک هات و بە درێژەدان بە جەنایەت و تاوانەکانیان تەنیا بەرخۆدان بەهێزتر دەکەن.

موحەمەد جەواد زەریف لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا لە کۆڕی پەیامنێراندا ڕایگەیاند: شەهید نەسڕوڵڵا ڕێبەڕێکی بیرمەند، ئازا و خۆڕاگر بوو کە بە ئیرادە و دڵێریەوە لە هەمبەر ئەو کەسانە وەستایەوە کە لوبنانیان داگیرکرد و توانی لە لوبنان دەریان بکات.

زەریف ڕوونیشی کردەوە: ئەم ڕقە لە دڵی زایۆنیستەکاندا بوو، بەڵام ئەو خاڵەی کە دەبێ زایۆنیستەکان بزانن ئەوەیە کە حیزبوڵڵا لەو کاتەی لوبنانیان داگیر کرد، پێک هات، بۆیە ئەمڕۆ بە درێژەی تاوانەکانیان، تەنیا خۆڕاگری بەهێزتر دەکەن و هەرگیز ناتوانن خوڕاگری لەناو ببەن، تاکاتێ کە داگیرکاری درێژەی هەبێت ڕێگای بەرخۆدانیش درێژەی دەبێت.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە: ڕۆژئاواییەکان دەبێ چاوەڕێی ئەوە بکەن کە بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

ناوبراو وتی خۆڕاگری لەلایەن ئێرانەوە پێکنەهاتووە، بەرخۆدان ڕاستییکە لە ناوچەکەدا و ئێران هەمیشە لە پاڵ خۆڕاگری وەستاوە و ڕادوەستێ.

 

سەرپەیڤ