راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش: ئێران پشتیوانی خەڵکی فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i432952-راوێژکاری_باڵای_ڕێبەری_شۆڕش_ئێران_پشتیوانی_خەڵکی_فەلەستینە
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی کە ئێران پاڵپشتیی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2024 15:16 Asia/Tehran
  • راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش: ئێران پشتیوانی خەڵکی فەلەستینە

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی کە ئێران پاڵپشتیی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین دەکات.

"عەلی لاریجانی" راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی پاش دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە فەلەستینییەکان لە باڵوێزخانەی ئێراندا لە شاری دیمەشق بە پێداگری لەسەر پاڵپشتی کردنی خەبات و خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین وتی: ئێمە لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە خۆڕاگرییەکان یەکبیروڕاین کە خۆڕاگری ئەو ڕێگایەیە کە بۆ بەختەوەریی موسڵمانانی جیهان و ناوچەکە بەسوودە، دەبێتە هۆی سەربەرزی و سەربەرستییان و بە ئاکام گەیشتنی خەباتی خەڵکی فەلەستین.

"عەلی لاریجانی" راوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرووی شاندێکی فەرمییەوە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سوریا گەیشتە دیمەشق. لاریجانی پاش سەردانی سوریا، بەرەو لوبنان وەڕێکەوت.