بەقایی :دڕندەکاریی زایۆنیەکان نابێ بێ سزا بمێنێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بێدەنگی دادگای لاهە و کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی درێژەدان بە شەڕنانەوەکانی ئەم ڕژێمە هەستکردن بە دڵنیایی بێ سزابوونە .
ئیسماعیل بەقایی وتی : جەنایەتگەلێک وەکوو جینوساید کردن و شەڕ نانەوە نابێ بێ وەڵام بمێنێتەوە بەڵام بەداخەوە ڕژێمی زایونیستی بە دڵنیا بوون لە کارشکێنیەکانی ئەمریکا و هێندێک لە وڵاتانی ئوروپایی درێژە ئەدات بە جەنایەتەکانی خۆی بەقایی وتیشی کارشکێنی لە لەسەر ڕێگای جێ بەجێ کردنی دادگەری خۆی جۆرێک جەنایەت و تاوان دێتە حیساب .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی ناڤۆکی ڕژێمی زایونیستی دژی ئێران وتی : بڕیارنامەی 533 ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رهەرجۆرە هەڕەشە بە پشت بەستن بە زۆر دژی دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران قەدەغە دەکات و لەم بارەوە ئەنجومەنی ئاسایش دەبێ هەڵوێستی بە بڕ بگرێتە بەر .
بەقایی سەبارەت بەوەی کە ئێران دوای هەڵبژرادنی تڕەمپ پاشگەز بووەتەوە لە ئەنجام دانی ئوپڕاسیونی وەعدەی سادقی 3 وتی : بەجاران وتوومانە کە بۆ بەرگری لە سەروەری خاک و دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی ئێران پێویستمان بە ئیزنی و ئیجازەی کەس نیە و سەبارەت بە دەسدرێژکاری بوسەر ئێرانیش وەڵامی پێویست ئەدەینەوە .