داوای ئێران بۆ دەرکردنی ڕژێمی زایۆنی لە کۆمیسیونی پێگەی ژن
سکرتێری ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران لە نامەیەکدا بۆ چوار بەرپرسی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئێستا کاتی ئەوەیە کە ڕژیمی زایۆنی بەرپرسایەتی تاوانەکانی بگرێتە ئەستۆ و هەروەها ئەم ڕژیمە لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەر بکرێت .
کازم غەریب ئابادی، سکرتێری دامه زراوه ی مافی مرۆڤی ئێران، لە نامەیەکدا بۆ "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش"، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، "باب ڕائە"، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان، "عەبدوڵعەزیز ئوم واسل "، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و "ڤۆڵکەر تورک"، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی، کە بە گوتەی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، کارناسانی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان، و چالاکوانانی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، غەززەی کردووە بە شوێنی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بە تایبەتی ژنان و منداڵان .
ناوبراو لەم نامەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە: ژمارەی قوربانیانی پەلامارەکانی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی لە غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٤ هەزار شەهید و زیاتر لە سەد و چوار هەزار بریندار و هەروەک نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤیش لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندووە ڕاپۆرتی ٨ی نوامبری ٢٠٢٤، "نزیکەی لە سەدا حەفتای ئەوانەی کوژراون ژن و منداڵن".