پێشانگای "ئیران ساخت" بە بەشداریی ٢٧٨ کۆمپانیای زانستبنەچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434054-پێشانگای_ئیران_ساخت_بە_بەشداریی_٢٧٨_کۆمپانیای_زانستبنەچە
بیست و پێنجەمین پێشانگای دەستکەوتە توێژینەوەیی، تەکنۆلۆژیایی و بە بازاڕ کردن و دوازدەهەمین پێشانگای کەرەستەی تاقیگەیی ئێران کە لە ٣ ڕۆژ لەمەبەرەوە لە تاران دەست پێ ببوو ئەمڕۆ کاری خۆی کۆتایی پێهێنا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2024 16:13 Asia/Tehran
  • پێشانگای

بیست و پێنجەمین پێشانگای دەستکەوتە توێژینەوەیی، تەکنۆلۆژیایی و بە بازاڕ کردن و دوازدەهەمین پێشانگای کەرەستەی تاقیگەیی ئێران کە لە ٣ ڕۆژ لەمەبەرەوە لە تاران دەست پێ ببوو ئەمڕۆ کاری خۆی کۆتایی پێهێنا.

ئەم پێشانگەیە کە لە هەینی ڕابردوودا و لە یەکەم ڕۆژی هەفتەی توێژینەوە لە ئێران  بەرپاکرابوو، ئەمڕۆ پاش سێ ڕۆژ چالاکی کاری خۆی کۆتایی هێنا.  هاوکات لەگەڵ ئەم پێشانگەیە دوازدەهەمین پێشانگەی کەرەستەکان، ماددەکانیی تاقیگەیی، تێست و تاقیکاریی پێشکەوتووی سازکراوی ئێرانیش بە بەشداری ب٢٧٨ کۆمپانیای زانستبنەچە و تەکنۆلۆژیای بەرهەمهێنەری کەرەستەی تاقیکاری و ناساندنی دە هەزار بەرهەمی زانستبنەچە و تەکنۆلۆژیایی لە تاران بەرپا کرا. سەرۆک کۆماریش بە ئامادەبوون لە دوازدەهەمین پێشانگەی کەرەستەکانی تاقیگەیی ساز کرای ئێران پەردەی لادا لەسەر ٥ بەرهەمی تەکنۆلۆژیایی کە بەدەستی ئەندازیارانی ئێرانی درووست کراون.