شەرمەزار کردنی جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434411-شەرمەزار_کردنی_جەنایەتی_جەنگیی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_نەخوشخانەی_کەماڵ_عەدوان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایونی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان و ئاگردانی ئەو نەخوشخانەیە لە غەزەی بە توندی شەرمەزار کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2024 16:13 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کردنی جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەنایەتی جەنگی ڕژێمی زایونی لە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان و ئاگردانی ئەو نەخوشخانەیە لە غەزەی بە توندی شەرمەزار کرد

 ئیسماعیلی بەقایی پەلاماری دڕندانەی  چەکدارانی  زایونی بۆ سەر نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان و ئاگردانی ئەو نەخوشخانەیەی  وەک  جەنایەتی جەنگی دژی مڕۆڤایەتی و  بنپێکرانی ئاشکرای مافە نێونەتەوەییەکانی زانی و  بە توندی شەرمەزار کرد . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە نەخوشخانەی کەماڵ عەدوان یەکێک لە دوایین ناوەندە دەرمانیە نیوە چالاک لە باکووری غەزە بوو  دەسدرێژی داگیرکاران بۆ سەر ئەو نەخوشخانەیە و چوڵ کردنی بە زورە ملێ نەخوشەکان و ستافی دەرمانی و تەقاندنەوەی نەخوشخانەکەی بە جەنایەتی جەنگی و بەشێک لە ڕەوتی  جینوساید لە فەلەستینی داگیرکراو زانی و جەختی کرد کە بێ دەنگە لێکردنی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە هەمبەر ئەم دڕندەکاریەی بە پاساو هەڵنەگر زانی .