دیداری عەراقچی وقاڵیباف لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436122-دیداری_عەراقچی_وقاڵیباف_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_لوبنان
شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی مەجلیس وبەبەشداری وئامادەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوە بە ئامادەبوون لە کۆشکی بەعبدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان دیداروچاوپێکەوتنیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2025 10:52 Asia/Tehran
  • دیداری عەراقچی وقاڵیباف لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان

شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی مەجلیس وبەبەشداری وئامادەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوە بە ئامادەبوون لە کۆشکی بەعبدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری لوبنان دیداروچاوپێکەوتنیان کرد.

شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی محەممەد باقرقاڵیباف ، سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی وبە بەشداری سەیید عەباس عەراقچی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ جۆزیف عەون ، سەرۆک کۆماری لوبنان ویوسف ڕجی وەزیر کاروباری دەرەوەی لوبنان دیدارووتووێژیان کرد.

شاندی ئێرانی بەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی ڕێبەرانی خۆڕاگری گەیشتنە بەیڕوت.

عەراقچی لە کاتی گەیشتنە بەیروت لەم بارەوە وتی: ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی لە ئێران ولە لایەن خەڵکی ئێرانەوە لە بەیروت ئامادەبووین بۆ ئەسپەردەکردنی تەرمی ڕێبەرانی خۆڕاگری . بەڕێز قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسیش هاتووە بۆلوبنان.