خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و زوڵم و زۆر هەر نابڕێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i436144-خۆڕاگری_بەرامبەر_بە_داگیرکاری_و_زوڵم_و_زۆر_هەر_نابڕێتەوە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێیداگرت: دوژمن بزانێ کە خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و زوڵم و زۆر هەر نابڕێتەوە و تا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی بەردەوام دەبێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 23, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و زوڵم و زۆر هەر نابڕێتەوە

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێیداگرت: دوژمن بزانێ کە خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و زوڵم و زۆر هەر نابڕێتەوە و تا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی بەردەوام دەبێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لە پەیامێکدا بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ئەسپەردەکردنی تەرمی شەهیدانی خۆڕاگری کە لە لایەن حوجەتولئیسلام سەید موجتەبا حسێنی نوێنەری ڕێبەری شۆڕش لە عێراق و ئەندامی شاندی نێردراوی ڕێبەری بۆ لوبنان خوێندرایەوە، جەختی کرد: خەباتکاری مەزن و ڕێزداری پێشەنگی خۆڕاگری لە ناوچەکە، حەزرەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا (خوای گەورە پێگەی بەرزتر بکاتەوە) ئێستا لە لووتکەی سەربەرزی و سەربەستیدایە. جەستەی پاکی ئەو لە مەڵبەندی جەهاد لە ڕێگای خواوەنددا ئەسپەردەی خاک دەکرێ، بەڵام گیان و ڕێبازی ئەو بەڕێزە هەر ڕۆژەو سەربەرزتر خۆی دەردەخات. ناوی جوانی سەید هاشم سەفییەدینیش (ڕەزای خوای لەسەر بێ) ئەستێرەی درەوشاوەی مێژووی ئەم ناوچەیە. ئەو یار و یاوەری نزیک و بەشی جیانەکراوەی ڕێبەرایەتیی خۆڕاگری لە لوبنان بوو. سڵاوی خوای گەورە لەم دوو خەباتکارە سەربەرزە و هەموو خەباتکارانی ئازا و جوامێر کە لەم ماوەیەدا شەهید بوون، و هەروەها لە هەموو شەهیدانی ئیسلام و لە ئێوە ڕۆڵە ئازیزەکانم، لاوانی شۆڕشگێڕی لوبنان.