هێزی دەریایی سپای پاسدارنی ئێران : لە هەمبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە
فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسدارنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ئەو هێزە بە بارستای زانست بنچە و توانایی پسپووڕانی نێوخۆیی ئەمڕۆ گەیشتووتە ئاستێکی بەرز کە لە هەمبەر هەرجورە هەڕەشەیەک وڵامێکی توندتر دەدەینەوە
سەردار سەرتیپ عەلیڕەزا تەنکسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەم هێزە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە کرد و جەختی کرد: "ئەمڕۆ ئێمە چیتر وابەستەی هیچ هێزێکی دەرەکی نین و هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە پشتبەستن بە کۆمپانیاکانی زانست بنچینەی وڵات لە ڕێگای دەسەڵات وهێزمەندیەوە هەنگاو دەنێت . لەم دواییەدا لە میانەی ڕێوڕەسمی پەیوەست بوونی پاپوڕی شەهید ڕەئیسعەلی دلواری و کەشتییە توندڕوە نوێیەکانی مووشەک هاوێژ لە بەندەر عەباس، پەردە لەسەر کەشتییە تونڕوەوە نوێیەکەی سوپای پاسداران لادرا . کەشتی حەیدەری ١١٠ی هێزی دەریایی سوپای دەریایی سوپای پاسداران بە خێراییەکەی ١١٠ نات توانای تەقاندنی مووشەکی کروزی هەیە.