ئادار 14, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • خەڵاتی ناوەندی ئاشتیی ئێرانی پێشکشکرا بە راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین

ناوەندی غەیرەحکومەتیی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێران ڕایگەیاند؛ خەڵاتی ئەمساڵی خۆی پێشکەشی دوکتۆر "فرانچێسکا ئاڵبانێز"ی راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین دەکات.

ناوەندی غەیرەحکومەتیی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێران لە نامەیەکدا ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی "فرانچێسکا ئاڵبانێز"ی راپۆرتەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەگرتووەکان لە کاروباری فەلەستین، لەبەر هەوڵەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە غەززە  و خەڵاتی "دوکتۆر تەقی ئیبتکار" لە ساڵی ٢٠٢٥ـیان پێشکەش کرد.

لەم سپاسنامەکەی "مەعسوومە ئبتکار" سەرۆکی ناوەندی "ئاشتی و ژینگە"ی ئێراندا ڕوو لە دوکتۆر ئالبانزە هاتووە: پێبەندیی ئێوە بە دادگەری و خۆڕاگری ئێوە لە خەباتی دژ بە نژادپەرستی و ژینۆساید لە غەززە، هەروا کە لە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ٢٠٢٤ی ئێوەدا وەکوو "ژینۆساید بۆ تیابردنی کۆلۆنیالیستانە" ئاماژەی پێکراوە، لەم سەردەمە ئەستەمەدا، تیشکی هیوا و ئومێد دەبەخشێتە دڵی هەموو مرۆڤایەتی. 

سەرپەیڤ