دەریادار سەییاری :هەر دەسدرێژکارێک سزا دەدەین
ئادار 19, 2025 20:25 Asia/Tehran
جێگری هاوئاهەنگ کاری ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە هەر دەسدرێژکارێک سزا دەدەین وتی بەرز کردنەوەی ئاستی بەرگری وڵات ئەولەویەتی یەکەمی ئەرتەشە بۆ ساڵی داهاتوو
ئەمیری دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری وێڕای ئاماژە بە تواناییەکانی ئەرتەشی ئێران بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشی دوژمنان وتیشی ئەگەر کردەوەیک دژی ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە بچێ دەسدرێژکاران سزا دەدەین . دەریادار سەیییاری وتیشی : ئەرتەشی کوماری ئیسلامی سەرەڕای بایکوتگەلی بەربڵاوی دوژمنان لە کاتی سەرکەوتنی شوڕشی ئیسلامی ئێران دەستی گەیشتووەتە کەرەستەی پێویست بۆ بەرگری لە وڵات .