وەڵامی نوێنەری ئێران بە بانگەشە بێ بنەماکانی ئەمریکا
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەت کرانەوەی تومەتە بێ بنەماکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی : ئەو تومەتە بێ بنەماگەلە جارێکی دیکە سیاسەتی دوژمنکارانەی حکومەتی ئەمریکا سەبارەت بە کوماری ئیسلامی ئێران زەق دەکاتەوە.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی وتی : ئەو تومەتانە شتێک جگە لە هەوڵ بۆ چەواشە کردن و بە ڵاڕێدا بردنی ڕای گشتیی لە شەڕی بەرە کوژی جەنایەتی جەنگی دژی گەلی فەلەستین لە غەزە نیە . ئیرەوانی جەختی کرد نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەر دەرفەتێکدا ئەنجوومەنی ئاسایش دەکاتە ئامرازێک بۆ پێشخستنی به رنا مه ی سیاسی واشنتۆن و وێنەیەکی نادروستی ئێران وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەخاتە ڕوو، ئیرەوانی وتی: لە وەڵامی ئیدیعای بێ بنەمای نوێنەری ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، جەخت لەوە دەکەمەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی ئاشتیخوازانە و بە تەواوی لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ئێران لە چوارچێوەی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکیدا ئەنجام دەدرێن.