عەراقچی : ئێران خوازیاری سەقام ، ئارامش و ئەمنیەت لە ناوچەی قەوقازە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437257-عەراقچی_ئێران_خوازیاری_سەقام_ئارامش_و_ئەمنیەت_لە_ناوچەی_قەوقازە
وەزیری کاروباری دەرەوە لە کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ ئێرەوان وتی: ئەرمەنستان دراوسێی زۆر باش ونزیکی ئێمەیە و لەنێوانماندا پێوەندی مێژوویی ، فەرهەنگی و نزیکایەتی لەئارا دایە. ئاستی پێوەندیەکانی دوو وڵات زۆر باشە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 26, 2025 16:20 Asia/Tehran
  • عەراقچی : ئێران خوازیاری سەقام ، ئارامش و ئەمنیەت لە ناوچەی قەوقازە

وەزیری کاروباری دەرەوە لە کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ ئێرەوان وتی: ئەرمەنستان دراوسێی زۆر باش ونزیکی ئێمەیە و لەنێوانماندا پێوەندی مێژوویی ، فەرهەنگی و نزیکایەتی لەئارا دایە. ئاستی پێوەندیەکانی دوو وڵات زۆر باشە.

سەیید عەباس عەراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەفەری ڕەسمی بۆ ئەرمەنستان وتی: ئەرمەنستان دراوسێی زۆر باش ونزیکی ئێمەیە ولە نێوانماندا پێوەندی مێژویی ، فەرهەنگی ونزیکایەتی لەئارادایە . ئێمە لە بەشەکانی ئابووری ، هاوکاری زۆرباشمان دەستپێکردووە. هەروەها لە بەشی فەرهەنگی وهەلوێستی  سیاسی، هەڵوێستی سیاسی  زۆر نزیک وهاوبەشمان بە تایبەت لە پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی دا هەیە . عەراقچی وتی: سیاسەتەکانی ناوچەیی ئێمە لە بارەی قەوقاز بەگشتیی ڕوون وئاشکرایە. ئێمە خوازیاری سەقام ، ئارامش وئەمنیەتی ئەم ناوچەیەین ،. پاڕاستنی سنورە ناسێندراوەکانی نێودەوڵەتی وپاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتانی ناوچە وسەربەخۆیی وڵاتان بۆ ئێمە گرینگە ودرێژەئەدەین بەم سیاسەتی خۆمان.