دەسپێکی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437844-دەسپێکی_وتووێژەکانی_ناڕاستەوخۆی_ئێران_و_ئەمریکا_لە_عومان
یەکەمین خولی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕوی ئەمڕو لە مەسقەت دەس پێکرا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2025 12:34 Asia/Tehran
  • دەسپێکی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان

یەکەمین خولی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕوی ئەمڕو لە مەسقەت دەس پێکرا .

وتووێژەکانی ناڕاستەوخوی   ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەروەی  ئێران و   ئیستیڤ ویتکاف  نێردەی تایبەتی سەرۆک وکوماری ئەمریکا  لە کاروباری   ڕوژهەڵاتی ناڤین دوانیوەڕوی   ئەمڕو بە  نێوبژیوانی  وەزیری دەرەوەی عومان دەس پێی بوو . لەو وتووێژانەدا  نوێنەرانی کوماری ئیسلامی ئێران  و ئەمریکا لە هۆڵگەلی جیاجیادا بیڕوڕای خویان و پێشنیارەکانی خویان  سەبارەت بە پرسی  هەڵوەشانەوەی  بایکوتەکان و پرسی بەرنامەی ناڤوکی ئێران  لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی عومانەوە   بەئاگاداری یەکتر گەیاند . وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دەستپێکردنی ئەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیان ڕایگەیاندبوو: ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە پێگەیەکی یەکسانەوە هاتبێتە ناو دانوستانەکانەوە، ئەوا چانسی لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی دەبێت کە ببێتە هۆی  کرانەوەی  ڕێگایەکی دانوستان و ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، بڕیار لەسەر خشتەی کاتی دەدەین.