سەفەری عەراقچی بۆ ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437946-سەفەری_عەراقچی_بۆ_ڕوسیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە سەردانەکەی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ، وتی: ئێمە چاوەڕێی هاوکارانی ئێرانیمانین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2025 13:50 Asia/Tehran
  • سەفەری عەراقچی بۆ ڕوسیا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە سەردانەکەی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ، وتی: ئێمە چاوەڕێی هاوکارانی ئێرانیمانین.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ و بەرپرسانی دیکەی ڕووسیا کۆ ببێتەوە. ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم هەلە دەقۆزینەوە بۆ لێکدانەوەی دوایین پێشهاتەکانی هاوپێوەند بە دانوستانەکانی مەسقەت. دانوستانەکانی مەسقەت بە بنیاتنەر وەسف کراوە و بڕیارە لە ٢٠ی ئاپریلەوە دیسان بەردەوام بکرێت، هەروەها ڕووسیاش خۆشحاڵی دەربڕیوە لە بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە.