وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437950-وتووێژی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_عێراق_لەبارەی_ڕووداوەکانی_ناوچە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سەرجەم جیهان بیرورای گۆڕییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2025 09:50 Asia/Tehran
  • وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی ڕووداوەکانی ناوچە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ فواد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و سەرجەم جیهان بیرورای گۆڕییەوە.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی خولی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەمدواییەی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت ڕایگەیاند کە خولی داهاتوویش هەر لە لایەن عومانەوە میواندارێتی دەکرێت. وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی ئێران، ڕێبازەکەی تاران بۆ پێبەندبوون بە دیپلۆماسی و دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی بە بەرز نرخاند و بە ستایشی ڕۆڵی عومان لەم پرۆسەیەدا، هیوای دەربڕی کە ئەم پێوەندی و وتووێژانە بە هۆی ستراتژیی بنیاتنەری هەموو لایەنەکان،  کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەموو ناوچەکە دابنێت. هەروەها فواد حسێن لە لایەن وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.