بەرپرسێکی باڵای ئێران: قسەکانی ویتکاف گومان و بێ متمانەیی ئێران بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438695-بەرپرسێکی_باڵای_ئێران_قسەکانی_ویتکاف_گومان_و_بێ_متمانەیی_ئێران_بە_ئەمریکای_پشتڕاستکردەوە
بەرپرسێکی باڵای سیاسی ئێران وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی ستیڤ ویتکاف، نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران، گومان و بێ متمانەیی ئێرانیەکان بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2025 16:32 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی باڵای ئێران: قسەکانی ویتکاف گومان و بێ متمانەیی ئێران بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە

بەرپرسێکی باڵای سیاسی ئێران وتی: لێدوانەکانی ئەم دواییەی ستیڤ ویتکاف، نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئێران، گومان و بێ متمانەیی ئێرانیەکان بە ئەمریکای پشتڕاستکردەوە .

. بەرپرسێکی باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پرێس تیڤی وتی : لێدوان وبانگەشەکانی  ئەم دواییەی ویتکاف  نیشانە لە گیرۆدەبوونی ئەمریکا بە سیاسەتی زۆرترین فشار  دژی نەتەوەی ئێرانە . ئەم جۆرە هەڵوێستانە نەک هەر ئاماژەن بۆ سروشتی وازوازی بوونی  بڕیاردەرانی ئەمریکا، بەڵکو ئەو گومانەش بەهێزتر دەکەن کە لایەنی ئەمریکی لە ژێر کاریگەری و وەسوەسەی نێئۆکانەکان و نەتانیاهۆدایە. ئەو بەرپرسە ئێرانییە کوتیشی: بێگومان هەندێکیش پێیان وایە کە هەموو کردەو و هەڵوێستەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەر لە سەرەتاوە نمایشێک بووە بۆ  پاساو دانەوەی زیادبوونی گوشار و دوژمنایەتی زیاتر. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕەشبینی و وریاییەو بەڵام بە نیاز پاکییەوە ە هاتە ناو ئەم پرۆسەیە،  و تا ئێستاش  پاوەجێ بوونی خۆی سەلماندووە.