قالیباف: ڕیشەی ئاژاوەگێڕییەکانی ناوچەکە پشتیوانی ئەمریکا لە مافیای زایۆنیستییە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕیشەی ئاژاوەگێڕییەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای بۆ پشتیوانی ئەمریکا لە مافیای زایۆنی گەڕاندەوە و وتی: ڕژێمی زایونی وەک هێزی بە وەکالەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا مامەڵە دەکات و ئێرانیش داوای سزای سیاسی، ئابووری و چەک لە سەر ڕژێمی زایۆنی دەکات.
محەممەد باقر قالیباف لە نۆزدەهەمین کۆنفرانسی بەینولمەجالسی وڵاتانی ئیسلامی لە جاکارتای پایتەختی ئەندونزیا وتی: گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بەدەست درێژترین و مەترسیدارترین داگیرکارییەوە کە لە مێژووی هاوچەرخدا ناسراوە ڕەنج دەبات . برینە کۆنەکەی فەلەستین، لەگەڵ قەیرانی غەززە، لە هەموو کاتێک قووڵتر لەسەر جەستەی نەتەوەی ئیسلامی دیارە. قالیباف وەبیری هێنایەوە: ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگەی بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنییەکان و تێکدانی هێڵەکانی دابینکردنی یارمەتییە مرۆییەکان، برسێتی و بێ ئاوی، زیندان، تیرۆر، ئەشکەنجە و ئاوارە بوون بەسەر خەڵکی ستەملێکراوی غەززەدا دەسەپێنێت و پێویستە وڵاتانی ئیسلامی بە بڕیارێکی بە کومەڵ ئەم ڕژێمە ناچار بکەن کۆتایی بە گەمارۆدانی غەززە بهێنێ