پزیشکان: دانوستاندن دەکەین بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438882-پزیشکان_دانوستاندن_دەکەین_بەڵام_لە_هیچ_هەڕەشەیەک_ناترسین
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە بە هۆی هەڕەشە دەستبەرداری مافەکانمان نابین، وتی: ئێمە کڕنۆش بۆ مڵهوڕ نابەین.
(last modified 2025-05-17T11:41:20+00:00 )
May 17, 2025 17:02 Asia/Tehran
  •  پزیشکان: دانوستاندن دەکەین بەڵام لە هیچ هەڕەشەیەک ناترسین

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێمە بە هۆی هەڕەشە دەستبەرداری مافەکانمان نابین، وتی: ئێمە کڕنۆش بۆ مڵهوڕ نابەین.

مەسعوود پزشکیان لە کۆبوونەوەی فەرماندەکان و کۆمەڵێک لە هێزەکانی هێزی دەریایی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئێمە تەنها لە کەرتی بەرگریدا بەکاربەر نین؛ بەڵکو لە دۆخێکداین کە بتوانین خزمەتگوزاری بەرگری پێشکەش بە وڵاتانی دیکە بکەین و ئەمەش سەرمایەیەکی ستراتیژییە بۆ داهاتووی وڵات. پزشکیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، ئێمە دانوستانکارین و دانوستان دەکەین، بەڵام هەرگیز لە هەڕەشە ناترسین. بیرۆکەی دوژمنان کە  دەتوانن بە گوشار و تۆقاندن  گەلی ئێران ناچار بکەن کە  لە مافە ڕەواکانیان پاشگەز ببنەوە  خەون و خەیاڵە. وتیشی، ئێمە بۆ ئەوە وەستاوین  تا  نیشانی بدەین کە بە پشت بەستن یە توانایی ناوخویی خومان  توانای وەستانمان لەسەر پێی خۆمان  هەیە و دەتوانین  سەربەخۆ بژین