وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پرسی پیتاندن بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i438943-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_پرسی_پیتاندن_بە_هیچ_لەونێک_جێگای_دانوستان_نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : پرسی پیتاندن، وەک به شێک له پیشە سازی ناڤۆکی ئێران، بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە
(last modified 2025-05-19T13:01:33+00:00 )
May 19, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پرسی پیتاندن بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : پرسی پیتاندن، وەک به شێک له پیشە سازی ناڤۆکی ئێران، بە هیچ لەونێک جێگای دانوستان نییە

. ئیسماعیل بەقایی لە  دانیشتنە هەواڵی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند،  پیتاندن  بۆ ئێران بابەتێکی  فانتازیا نییە. پیتاندن دەرئەنجامی ماندووبوون و هەوڵی زانستوەرانی  ئەتۆمیی ئێمەیە . بەردەوامی پیتاندن مافی یاسایی ئێرانە . وته بێژی وه زاره تی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمه هێشتا  ڕووبەڕووی قەیرانی  پاوانخوازیەکانی ڕژێمی  زایونین . ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات  دڵتەزێنە . زۆرکەس شەهید بوونە و تەنانەت لە ژێر داروپەردوودا  ماونەتەوە . لەوەش خراپتر، بە هۆی   بێدەنگی و پشتیوانی چالاکانەی چەک  لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و هەندێک وڵاتی دیکەوە ڕوودەدات. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئامادە بوونی سەربازی تورکیا لە باکووری عێراق و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە وتی:  ئێمە پێشوازیمان لە چەکداماڵینی پەکەکە کرد و هیوادارین ببێتە هۆی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا. پاراستنی ئاسایشی عێراق لای ئێمە گرنگە و دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیردرێت.