بەڕێوە چوونی خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ئێڕان وئەمریکا لە ڕۆم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439045-بەڕێوە_چوونی_خولی_پێنجەمی_وتووێژەکانی_ئێڕان_وئەمریکا_لە_ڕۆم
پێنجەمین خولی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران وئەمریکا لە یەکێ لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی حکومەتی عومان لە پێتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-05-23T12:18:02+00:00 )
May 23, 2025 16:58 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی خولی پێنجەمی وتووێژەکانی ئێڕان وئەمریکا لە ڕۆم

پێنجەمین خولی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران وئەمریکا لە یەکێ لە ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی حکومەتی عومان لە پێتەختی ئیتالیا بەڕێوەچوو.

لەم خولە لە وتووێژەکان، هەروەک چوارخولی پێشوو سەرۆکایەتی شاندی ئێران بە ئەستۆی عەراقچی وسەرۆکایەتی شاندی ئەمریکایش بە ئەستۆی ستێڤ ویتکاف بوو.

لەدانوستانی ئەمڕۆ مایکل ئانتوان بەڕێوە بەری گەڵاڵە ڕێژی سیاسی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکایش کە بەجۆرێک سەرۆکایەتی تیمی کارناسیی ئەمریکایشی بە ئەستۆدا بوو ویتکافی هاوڕییەتی ئەکرد. 

لە تیمی دانوستانکاری ئێرانیش دیپلۆماتە پلە بەرزەکانی وەک" مەجید تەخت ڕەوانچی ، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە، کازم غەریب ئابادی" جێگری مافەوانی ونێودەوڵەتی وەزیری دەرەوە وئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بەشداریان بوو.

یەکێ لە پرس ومەسەلە گرینگەکان لە دانوستانی ئەمڕٶی ئێران وئەمریکا پرس ومەسەلەی پیتاندنی ئۆرانیوم بوو لە حاڵێکدا کە کاربەدەستانی ئەمریکایی لە بیروڕادەربڕینەزێدەخوازانەکان جەخت لەسەر ئەوە ئەکەن کە پیتاندن دەبێ لە ئێران ڕابگیردرێت ودامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران کۆبکرێتەوە ، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی ئەمریکیەکان لەبارەی پرس ومەسەلەی ناڤۆکی ئێران دژایەتی هەیە .