سەرلەشکەر حاتەمی : ئەرتەش بە هەموو تواناوە ئامادەیە بۆ بەرگری لە شۆڕش و وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439837-سەرلەشکەر_حاتەمی_ئەرتەش_بە_هەموو_تواناوە_ئامادەیە_بۆ_بەرگری_لە_شۆڕش_و_وڵات
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران گوتی : ئەرتەشی ئێران بە هەموو توانایەوە ئامادەیە بەرگری لە بیروباوەڕ و ئارمانجەبەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و یەکپارچەیی ئێران بکات لە دژی هەر دوژمنێکی دەسدرێژکار .
(last modified 2025-07-04T12:36:41+00:00 )
ته‌مووز 04, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر حاتەمی : ئەرتەش بە هەموو تواناوە ئامادەیە بۆ بەرگری لە شۆڕش و وڵات

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران گوتی : ئەرتەشی ئێران بە هەموو توانایەوە ئامادەیە بەرگری لە بیروباوەڕ و ئارمانجەبەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامی و یەکپارچەیی ئێران بکات لە دژی هەر دوژمنێکی دەسدرێژکار .

ئەمیر سەرلەشکەر ئەمیر حاتەمی ڕایگەیاند : هێزە چەکدارەکانی ئێران جارێکی دیکە نیشانیان داوە کە بە هێزەوە  وەڵامی دوژمنان دەدەنەوە و لەم هەوڵەدا واز لە ڕێگای ڕووناکی  شەهیدان ناهێنن .سەربازانی سوپا لە شەڕی 12 ڕۆژە و پێش و پاش جەنگدا لە بەرامبەر چەک و هێزی سەربازیی بەرەی داگیرکەری شووم بە توندی راوەستان  و توانیویانە بە شەرەفەوە لەم گۆڕەپانەدا دەرکەون. سەردار عەلی فەزڵی، جێگری ڕێکخەری سپای پاسدارانی ئێرانیش دەڵێت: ئەگەر دوژمنان گەمژەییەکی تر بکەن ، بێگومان ڕووبەڕووی وەڵامێکی زۆر توندتر و تێکشکێنەرتر و وێرانکەرتر دەبنەوە.