ته‌مووز 18, 2025 22:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: دوژمن بێتوو دیسان پەلامار بدات بەرەوڕووی وەڵامی قورستر دەبێتەوە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: خستنەخواری فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن پیشاندەری لێهاتوویی، ویست و ورەی بەرز و ئازایەتیی بێ وێنەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانە و ئەم دەستکەوتەش لە یادگەی مێژوویی گەلی ئێراندا تۆمار دەکرێ و تاهەتایە دەمێنێتەوە.

سەرلەشکەر موسەوی لە کاتی سەردانی لە بنکەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێراندا وتی: سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە بەرەی پێشەوەی پاراستنی سنووری ئاسمانیی وڵاتەکەماندا، لێهاتووی خۆی لە خۆڕاگری بەرامبەر بە هەر ئاستێک لە هەڕەشە و مەترسی سەلماندووە و دوژمنانی لەو هەڵانەی خۆیان دژ بە ئێران پەشیمان کردووەتەوە. ناوبراو وتیشی: ئەم ڕادە ویست و ورە، لێهاتوویی، خۆگونجاندن لەگەڵ باروودۆخی جیاواز و ئەو ڕادە ئازایەتییە سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمانێکی بتەو، هەستیارییەکی نیشتمانی و هەروەها ڕێبەرایەتی بێ وێنە و ئاوەزمەندانەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەروەها یەکپارچەیی نیشتمانی و داکۆکی هەمەلایەنەی جەماوەر.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختیشی کرد؛ بێتوو دوژمن سەر لە نوێ جورئەت بکات پەلاماری نیشتمانی ئازیزمان بدات، ئەوا بە پشتبەستن بە خواوەند، بەرەوڕووی زەبری قورستر لەوەی ڕابردوو دەبێتەوە و شکستێکی زیاتری بە بەراورد لە ڕابردوو بە سەردا داسەپێندرێ.

سەرپەیڤ