قالیباف ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت: پەڵەی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی
تهمووز 31, 2025 15:24 Asia/Tehran
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە بابەتێکدا ڕوو لە سەرۆکی کنێسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی) نووسی: جیهان ئێستا خەریکە گەورەترین جینۆسایدی مێژوو دەبینێ کە بە دەستی ئێوە دەکرێ، ئێوە جێی شەرمەزارین بۆ مرۆڤایەتی.
محەممەد باقر قاڵیباف لە تویتێکدا لە وەڵام بە سەرۆکی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنی کە قسەکانی ئەوی سەبارەت بە غەززە بە فەیک نیوز واتە هەواڵی درۆینە ناو بردبوو، نووسی: سەرۆکی جەنایەتکاری کنێسێت بانگەشە دەکات کە برسێتیی منداڵانی غەززە هەواڵی درۆینەیە. ئەی شەرم بتانگرێ.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: جیهان شایەتی گەورەترین جینۆسایدی مێژوو بە دەستی ئێوەیە. ئایا کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیسێف و ڕێکخراوەکانی فریاگوزار درۆ دەکەن و تەنیا ئێوە ڕاست دەکەن؟ بەڕاستی کە پەڵەی شەرمەزارین بە نێوچاوانی مرۆڤایەتییەوە.