فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران : سپا لە ئامادەیی تەواو دایە
ئاب 23, 2025 19:25 Asia/Tehran
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران وتی : ئەگەر بێتو دەسدرێژی ڕژێمی زایونی بۆ سەر وڵاتەکەمان دووپات بکرێتەوە وەڵامێکی پەژیوانکەرەوەی توندتر لە شەڕی دوازدە ڕوژە وەردەگرێت .
سەرلەشکەر موحەمەد پاکپور فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ وتی بە یارمەتی خودا سپا ئەمڕۆ لە ئامادەیی تەواو دایە و ئەگەر ڕژێمی زایونی دەسدرێژی بۆ سەر ئێران دووپات بکاتەوە وەڵامێکی پەژیوانکەرەوەی توندتر لە شەڕی دوازدە ڕوژە وەردەگرێت فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی : پاراستنی سەلامەت و گیانی فەرمانبەرانی سپا هەر وەک ڕابردوو لە ئەولەویەتی ئێمە دایە .