ئەلارمی سووری ئینتێرپۆل دژ بە سەرکردەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی نەیاری ئێران لە هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i441756-ئەلارمی_سووری_ئینتێرپۆل_دژ_بە_سەرکردەکانی_گرووپە_تیرۆریستییەکانی_نەیاری_ئێران_لە_هەرێمی_کوردستان
دەزگەی دادی ئێران پاش سێ ساڵ سکاڵا و بەدواداچوون دژ بە ژمارێک لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارە کوردە ئێرانیەکانی سەقامگیر لە هەرێمی کوردستان چەن بڕیارێکی دەرکردووە بۆ مەحکووم کردنیان و ئینتێرپۆلیش ئەلارمی سووری راگەیاندووە بۆ پێوشوێنگرتن و ڕادەستکرانیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2025 15:25 Asia/Tehran

دەزگەی دادی ئێران پاش سێ ساڵ سکاڵا و بەدواداچوون دژ بە ژمارێک لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارە کوردە ئێرانیەکانی سەقامگیر لە هەرێمی کوردستان چەن بڕیارێکی دەرکردووە بۆ مەحکووم کردنیان و ئینتێرپۆلیش ئەلارمی سووری راگەیاندووە بۆ پێوشوێنگرتن و ڕادەستکرانیان.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە پشتڕاستکردنەوەی دەرکرانی ئەم حوکمانە وتی: ئەم حوکمانە دوابەدوای سکاڵای راستەوخۆی بنەماڵەکانی قوربانیانی کوردی ئێرانی و بە پشتبەستن بە بەڵگەگەلی پزشکی و قسە و شایەتیدانی شایەتحاڵان دەرکراوە. پۆلیسی ئینتێرپۆلیش بە راگەیاندنی ئەلارمی سوور، پرۆسەی پێوشوێن گرتن و ڕادەستکردنەوەی ئەم کەسانەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەست پێ کردووە. بە پێی قسەکاانی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ئەم دۆسییەگەلە داڕشت و شوناسێکی تەنیا مافەوانی و مرۆییان هەیە و تۆمەتەکانیش ئەشکەنجە، دەسدرێژی، دەکارهێنانی منداڵان لە شەڕ و زەبری قورس لە خەڵکی مەدەنی دەگرێتەوە کە دەتوانڕی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک جەنایەت دژ بە مرۆڤایەتی پێناسە بکرێ. شایانی باسە لە ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان ئێران و عێراق، هەم بەغدا و هەم حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندکراون بە ڕادەستکردنەوەی سەرکردەکانی پارت و گرووپە تیرۆریستییە داواکراوەکانی ئێران.