تشرینی یه‌که‌م 06, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە کردەی تورکیا سەبارەت بە میکانیزمی سنەپ بەک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەوڵی تورکیا لەمەڕ گەڕاندنەوەی سزاو ئابلۆقەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران، وتی: با وڵاتانی دراوسێ و دۆست، خۆببوێرن لە جێبەجێکردن و کاراکردنی بڕیاری نایاسایی هاوپێوەند بە میکانیزمی سنەپ بەک دژی ئێران.

"ئیسماعیل بەقایی" لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا وتی: هەوڵی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی داوای رۆژاواییەکان لەچوارچێوەی میکانیزمی سنەپ بەک (گەڕاندنەوەی سزاکان) بەڕای ئێمە کردەیەکی نازەروور و نایاسایی لەقەڵەم دەدرێ، لەبەر ئەوەی کە بنەماو گریمانەگەلێک کە بۆ کردەوەی ئەو سێ وڵاتە ئورووپییە لەوبارەوە هەیە، نایاساییە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی سێ وڵاتی ئوروپایی لەمەڕ چالاک و کاراکرانی میکانیزمی سنەپ بەک، پێی داگرت: ئەو کارە، وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکمەند ناکا بە جێبەجێ کردنی گەمارۆکان .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە "سەرباری خرانەڕووی گەڵاڵەی ئاشتیی بۆ غەززەو پرسەکانی دیکەی هاوپێوەند لەوبارەوە، هەرواش شایەتی درێژەی تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنین لە غەززە"، وتی: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، نزیک بە هەشتا هەزار فەلەستینی بەدەست رژێمی زایۆنی شەهیدبوون و ئێمە هەروا شایەتی ژینۆساید و تاوانکاریی لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە لەو ناوچەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە سووریاش وتی: هەڵوێستی ئێمە جەخت کردنەوە لە ڕێزنان لە یەکپارچەیی و پاراستنی خاکی ئەو وڵاتەیە. دەبێ سووریا بتوانێ بەرگریی لەخۆی بکات لەهەمبەر تاوانکارییەکانی رژێمی زایۆنی بێ دەسوەردانی دەرەکی و چارەنووسیشی لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە، دیاریی بکرێ.

سەرپەیڤ