سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران : پەیامێکمان بە ئەمریکا نەداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442727-سکرتێری_ئەنجومەنی_باڵای_ئاسایشی_نیشتمانیی_ئێران_پەیامێکمان_بە_ئەمریکا_نەداوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : پەیامێک بە ئەمریکا نەدراوە بەڵام ئێرانییەکان بەردەوام بە دوای هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانن
(last modified 2025-11-10T10:38:54+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2025 17:40 Asia/Tehran
  • سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران : پەیامێکمان بە ئەمریکا نەداوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : پەیامێک بە ئەمریکا نەدراوە بەڵام ئێرانییەکان بەردەوام بە دوای هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانن

 عەلی لاریجانی وتی : هەوڵی حکومەت و دیپلوماسیی  ئێران بۆ هەڵوەشانەوەی  بایکۆتەکانە بەڵام ئێمە پەیامێکمان نەداوە چونکوو لە پێشدا وتووێژگەلێک ئەنجام درا و ئەوان قەبووڵیان نەکرد . ئێران بەردەوام پێشوازی لە دانوستان و هاوکاری کردووە  بەڵام ئەو هاوکارییە دەبێ  بە پێی  ڕێز گرتنی بەرامبەر و نەمانی ڕاستەقینەی لەمپەرەکان بێت. 

 سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سکرتێری گشتیی ناتۆ دژی ئێران وتی : پێویست ناکا ئەو هەڕەشانە وەڵام بدرێنەوە. ناوبراو وتیشی ؛ ئێمە بە هەڕەشەو گوڕەشە ژیان ناکەین لە گەڵ ڕاستییەکاندا دەژین . سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران داڕێژراو لەسەر بنەمای لۆژیک و لێکگەیشتنی  دروست لە دۆخی ناوچەیی و نێونەتەوەییە و لە ڕێبازی خۆی لانادا.