دەسپێکرانی بارانبارینی پاییزی لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442820-دەسپێکرانی_بارانبارینی_پاییزی_لە_بڕێک_لە_ناوچەکانی_ئێران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران دەسپێبوو .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2025 14:34 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی بارانبارینی پاییزی لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ لە بڕێک لە ناوچەکانی ئێران دەسپێبوو .

 بارانبارینی پاییزی سەرەتا لە ئیلام و کرماشان دەسپێبوو و پاشان ناوچەگەلێکی زۆرتر بۆ وێنە پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوایی ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، ئەردەبێڵ ، هەمەدان و لۆرستانی  داگرت . ئەو بارانبارینە  بووە هۆی خوشحاڵی  خەڵک لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران و لە هەندێک ناوچەش وەک پیرانشار و ژمارەیەک  لە گوندەکانی سەڵماس بارانەکە  لە شێوەی بەفر بووە. هەروەها ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئێران، وەک چوارمەحاڵ و بەختیاری، ئیسفەهان، زەنجان، قەزوێن، پارێزگای مەرکەزی ، قوم، ئەلبورز و تارانیش هەوریە و ئەگەری  باران بارینیان تێدا هەیە.