تشرینی دووه‌م 25, 2025 20:50 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوە و دەستبەسەرداگیرانی بارێکی قورسی دژە ئاسایشیی گرووپەکانی دژەشۆڕش

ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی حەمزە سەیدوشوهەدا (د.خ)ی هێزی زەوینیی سوپای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕایگەیاند کە لە ناوچەی سنووریی تەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێدا دەستیان گرتووە بە سەر بارێکی قورسی کەلوپەلی دژە ئاسایشی سەر بە گروپەکانی دژەشۆڕش لە کاتی گواستنەوەی بۆ نێو وڵات.

️ ئەم بارە بڕێکی بەرچاو تەقەمەنی و چەک و کەرەستەی جەنگی تێدا بووە، بەتایبەتی ١٩٨ بۆمب، کە کەسانی شەڕاشۆ، تێکدەر و  تیرۆریست بەنیازبوون بەکاریان بێنن بۆ ناهێورکردنی ئێران لەڕێگەی گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی نێو وڵات کە بە وریایی و وەخۆکەوتنی خێرای مەئموورەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات و سپای پاسدارانی ئێران ڕێگرییان لێکرا لە گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکانیان.