کانونی یه‌که‌م 01, 2025 18:35 Asia/Tehran
  • گوتەبێژی سپای پاسداران: زایۆنییەکان لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا، لێکهەڵوەشانی ئاسایشیان تاقی کردەوە

وتەبێژی سپای پاسداران وێڕای ئاماژە بە داڕمانی جێگەوشوێنی ئاسایشیی رژێمی زایۆنیستی لە شەڕی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران، وتی: سەنەدو بەڵگەو شرۆڤە بڵاوکراوەکان لە کۆڕ و نێوەندە سیاسی و توێژینەوەییەکانی رۆژاواش، ئەو شکست هێنانە پشت ڕاست دەکەنەوە.

سەردار عەلی محەممەد نایینی ، شەڕی ئەم دواییەی دوژمنان دژی ئێرانی، بەنموونەیەکی ئاشکرای تێگەیشتنی هەڵەی دوژمن لە بارودۆخی ناوچە زانی و وتی: رژێمی زایۆنیستی بێ گرینگیدان بە توانای جەماوەری و ئیرادەی بوێرانەی ئێران، هاتەنێو شەڕێکی قورس و هەر ئەو هەڵە ستراتژیکییە بووەهۆ هەتا هەر لە سەرەتادا بەرەوڕووی شکست بێ.  وتەبێژی سپای پاسداران بە ئاماژە بە داڕمانی جێگەوشوێنی ئاسایشیی رژێمی زایۆنی لە شەڕی ئەم دواییەدا وتی: سەنەدو بەڵگەو شرۆڤە بڵاوکراوەکان لە کۆڕ و نێوەندە سیاسی و توێژینەوەییەکانی رۆژاواش ئەو شکستە پشت ڕاست دەکاتەوە. نایینی پێی داگرت؛ توانای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئەو شەڕە لەبواری جیاجیای ئۆپەراسیۆنی، چەکئامێریی و داهێنانی بەرگریی زیاتر لە ڕابردوو بەهێز بووەو گۆڕەپانی شەڕی ئەم دواییە جارێکی دیکە لاوازییەکانی دوژمن و باڵادەستیی توانای ناوخۆی ئاشکرا کردووە. هاوکات رۆژنامەیەکی عیبری زمان، شوێنهاتە بەردەوامەکانی مووشەکبارانە وێرانکەرەکانی ئێران دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لەقاو دا. رۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعوت ئاهارنۆت دانی بەوەدانا کە پاش تێپەڕینی پێنج مانگ بەسەر هێرشی مووشەکیی وێرانکەری ئێران دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکان، هێشتا هەزاران خێزانی زایۆنی کە ماڵەکانیان زیانیان وێکەوتووە، سەرلێشێواو و سەرگەردانن. لە شەڕی سەپێندراوی ١٢ رۆژەدا، لەئاکامی هێرشی مووشەکیی تۆڵەکەرەوەی ئێران بۆسەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ناوچە گرینگ و هەستیارەکانی وەک ناوەندە نهێنییە سیخوڕیی و تاقیگە بایۆلۆژیکییەکانی رژێمی زایۆنی کرانەئامانج.

سەرپەیڤ