ئەدمیراڵ ئێرانی : ئاستی سەرکردایەتیی دەریایی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443209-ئەدمیراڵ_ئێرانی_ئاستی_سەرکردایەتیی_دەریایی_ئێران_گەیشتووەتە_ئوقیانووسەکان
فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئاستی فەرماندەرایەتی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان وتی : ئەمڕۆکە لە جیهاندا ئامادەین و لە بواری دیپلۆماسی بەرگریدا قسمان بۆ وتن هەیە .
(last modified 2025-12-06T12:31:57+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2025 18:22 Asia/Tehran
  • ئەدمیراڵ ئێرانی : ئاستی سەرکردایەتیی دەریایی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئاستی فەرماندەرایەتی ئێران گەیشتووەتە ئوقیانووسەکان وتی : ئەمڕۆکە لە جیهاندا ئامادەین و لە بواری دیپلۆماسی بەرگریدا قسمان بۆ وتن هەیە .

 ئەدمیراڵ شەهرام ئێرانی وتی: هێزی دەریایی وڵاتەکەمان  لە ماوەی  چل و پێنج  ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵی  بیست و چوار کاتژمێریی دەستکەوتگەلی گرنگی لە ڕێبازی هێزی دەریاییدا بەدەستهێناوە  کە بێ وێنەیە. ئەدمیراڵ ئێرانی  ئاماژەی بەوەشدا کە ئاستی  فەرماندەیی دەریایی ئەرتەشی ئێران گەیشتووەتە ئاوە دوور و ئوقیانووسەکانیش . ناوبراو وتیشی : پاراستنی گەرووی هورمز تا باکوری کەنداوی فارس، هەمووی  بە بەرکەتی  خوێنی شەهیدان و  توانایی ناوخۆیە. ئەمڕۆ  بەشدارییەکی کاریگەر و بەهێزمان هەیە لە مەشق و ئەرکە نێودەوڵەتییەکاندا . ناوبراو بە ئاماژە بە ئەرکەکانی ئەم دواییە لە هەلومەرجی شەڕی  دوازدە  ڕۆژە و هەڕەشەکانی دوژمن وتی: سەرەڕای فشار و هەڕەشەکان، هەموو ئۆپەراسیۆنەکان بە سەرکەوتنی تەواوەوە ئەنجام دراون، هەروەک چۆن لە هەشت ساڵ بەرگریی پیرۆزدا ڕاوەستاین، ئەمڕۆکەش ئاسایشی وڵات  جێگیرە .