هاویژرانی پێشکەوتووترین سەتەلایتە وێنەهەڵگرەکانی ئێران بۆ گەردوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443603-هاویژرانی_پێشکەوتووترین_سەتەلایتە_وێنەهەڵگرەکانی_ئێران_بۆ_گەردوون
سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2025 14:56 Asia/Tehran

سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.

هەر سێ سەتەلایتی ئێرانی "پایا"، "زەفەری ٢" و مۆدیلی مۆدێڕن و پێشکەوتووترکراوی "کەوسەر" لە ڕێگای سەتەلایتبەری "سایۆز" بە سەرکەوتووییەوە لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچێنی"ـی ڕووسیاوە هەڵدران بەرەو خولگەی نزیک بە زەوی ناسراو بە "لێئۆ".  ئەم سێ سەتەلایتە مۆدێلی پێوانەکەرن و تایبەت بە وێنەگرتن و گواستنەوەی زانیارییەکان بەکاردەهێندرێن. ئەم سەتەلایتانە بە تەکنۆلۆژیای تەواو ئێرانی دیزاین و درووست کراون و ئێران بەم هەڵدانە هەنگاوێکی گەورەی دیکەی هەڵگرت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی چالاکیی گەردوونگەڕی.