کانونی دوھەم 03, 2026 17:00 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: چینی بازاڕ و بازاڕییەکان لە دڵسۆزترین و وەفادارترین چینەکانی وڵاتن بۆ ئیسلام وکۆماری ئیسلامی ئێران ، بە ناوی بازاڕ وبازاڕی ناتوانن ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی ببنەوە

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ  ساڵڕۆژی بەختەوەرانەی لەدایک بوونی  حەزرەتی ئیمام عەلی (ع)، لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی 12 ڕۆژەی (شەهیدانی ئیقتدار )، بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوو، جەختی لەسەر پێگەی بازاڕ و بازرگانان لە  شۆڕشی ئیسلامی کردەوە، و فەرموویان : چینی بازار و بازاڕیەکان لە  دڵسۆزترین و وەفادارترین  چین و توێژەکانی وڵاتدا بۆ سیستەمی ئیسلامی و شۆڕشی ئیسلامین. ئێمە بازاڕ باش دەناسین، ناتوانن بە ناوی بازاڕ و بازاڕیەکانەوە ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامی و سیستەمی ئیسلامی ببینەوە. بەڵێ ئەم کۆبوونەوانە  بە گشتیی لە لایەن  بازرگانەکانەوە بوو، بەڵام  قسەکەیان  ڕاست بوو. ڕێبەری مەزنی شۆڕش بە ئاماژە بە نیگەرانییە ئابوورییەکانی بازاڕییەکان  فەرموویان : دەزانم سەرۆک کۆماری بەڕێز و بەرپرسانی باڵای وڵات بە دوای چارەسەری ئەم کێشەیەن. ئەمە کێشەیەکە، دەستی دوژمنیش لە  ناو  ئەم کێشەیە دایە. ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە  بەرز و نزم  بوونەوەی  بازاڕی دراوی بیانی جەختی لەوە کردەوە: ئەم بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی، بەرزبوونەوەی لە ڕادە بەدەری نرخی دراوی بیانی، و ناسەقامگیریی نرخەکەی و  بەرزبوونەوە  یان دابەزین، و ئەوەی کە کاسب و بازاڕی  نەزانێ دەبێ چی بکات  سروشتی نییە  ئەمە کاری دوژمنە. بێگومان دەبێت بە ڕێوشوێنی جۆراوجۆر بەری پێی بگیردرێت و خەریکن  هەوڵ دەدەن؛ هەم سەرۆک کۆمار و هەم سەرۆکی هێزەکان و هەندێک بەرپرسی تریش هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە دەدەن.

ڕێبەری شۆڕش لە درێژەی قسەکانیدا  فەرمویان: کەواتە ناڕەزایەتی  بازاڕیەکان   لەسەر ئەم بابەتە بوون  و ئەم بابەتە پرسێکی دروستە. بەڵام ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە هەندێک خه ڵکی هاندراو و به کرێگیراوی دوژمن له پشت بازاڕییەکانەوە ڕاوه ستن و دروشمی دژه ئیسلام ودژە ئێران و کۆماری ئیسلامی  بەرز کەنەوە؛ ئەمە گرنگە.  بەڕێزیان  بە جیاکردنەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین   لە ئاژاوەگێڕی ڕوونیان  کردەوە: ناڕەزایەتی دەربڕین ڕەوایە ، بەڵام ناڕەزایەتی جیاوازە لە ئاژاوە.  ئێمە لەگەڵ ناڕازی قسە دەکەین و بەرپرسانیش دەبێ قسە لەگەڵ ناڕازیان بکەن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ ئاژاوەگێڕ هیچ سوودێکی نییە؛  دەبێ ئاژاوەگێڕ دەبێ   دەمکوت بکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی  فەرمووشیان : گرنگ ئەوەیە کە مرۆڤ کاتێک هەست دەکات دوژمن دەیەوێت شتێک بەسەر وڵاتدا، بەسەر بەرپرسان، بەسەر حکومەت و بەسەر  نەتەوە دا بسەپێنێت پێویستە بە هەموو هێزەوە بوەستێت و  ڕووبەڕووی ببێتەوە. ئێمە  ملکەچی دوژمن نابین. جەختیشی لەوە کردەوە: بە پشتبەستن بە خودای گەورە، بە  داهێنان  و متمانە بە خوداوەند، و بە متمانە بە پشتیوانی گەل، ان شاءاللە، بە  یارمەتی ئیلاهی، دوژمن شکست ئەدەین

سەرپەیڤ