کانونی دوھەم 03, 2026 21:02 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ساڵیادی شەهیدبوونی  سەردارسولەیمانی

ئەمڕۆ لە ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی، هەزاران کەس لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەرەو شوێنی ناشتنی ئەو سەردارە شەهیدە لە شاری کرمان ڕێپێوانیان کرد.

گڵکۆی سەردار سولەیمانی لە شاری کرمان ئەمڕۆ لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا شایەتی ئامادەبوونێکی پڕ جۆش و خرۆشی هۆگران و  لاگرانی ئەو شەهیدە مەزنە و فەرماندەی سوپای پاسداران بوو  .خەڵکی ئێران لە سەرتاسەری وڵاتەوە کە  لە چەند ڕۆژ لەمەوبەر  چوونەتە شاری  کرمان، بە ڕێپێوان بەرەو گۆڵکۆی شەهیدانی کرمان و ئامادەبوون لە گڵکۆی شەهید  سولەیمانی ڕێزیان لە یادی ئەو شەهیدە ئازیز گرت. سێرگئی بابورین، سیاسەتوان  و نوێنەری پەرلەمان لە ڕوسیاوە ڕایگەیاند،  سەردار سولەیمانی پاڵەوانێکی ڕاستەقینە بووە کە بوو بە هێمای  بەرخۆدان لە دژی ستەمکاری جیهانی بۆ موسڵمانان و مەسیحییەکان. باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش لە ساڵیادی شەهید سولەیمانیدا نووسیویەتی: ئەم کارە نایاساییە بەرامبەر بە بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆڵی سەرەکیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا هەبووە، پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتییە و  هەروەها پێشێلکردنی  بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی  ئەمریکایە

سەرپەیڤ